کوردپرێس: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی و دووبارە هەڵبژاردنەوەی نووری ماليکی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی حزبەکە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەى ئهو حزبه و ئهمیندارهكهی کرد.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ حزبی دهعوهی ئیسلامی:
برایانم لە حزبی دەعوەی ئیسلامی
برای بەڕێز نوری مالکی
سڵاوی خواتان لێبێت
پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەکەتان و دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامیتان لێدەکەم، هیواخوازین هەڵبژاردنەوەتان ببێتە سەرەتایێک بۆ دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەژێر رۆشنایی ئەو رەوشە ئەرێنییەی لەئارادایە.
وێڕایی پیرۆزبایی کردنمان، خوازیارین حزبی دەعوە رۆڵی کارا لە چەسپاندنی زیاتری ئەو کەشوهەوا ئەرێنییە بگێڕێت و ببێتە هۆکارێک بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها ببێتە هۆکاری گەشەپێدانی زیاتر لە تەواوی عێراق.
هەروەها هەر لەمبارەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئێوارەی یەکشەممە ئەنجام دراوە و تیایدا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە نووری مالیکی کردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نووری مالیکی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی خواستووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment