پاپای کاتۆلیکه‌کانی جیهان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ بڕیاره‌ پاپای کاتۆلیکه‌کانی جیهان بۆ ساڵی 2020 سه‌ردانیان بکات و ناوی هه‌رێمی کوردستانیشی تێدا ده‌بینرێت‌.

کوردپرێس:

ئاژانسی هه‌واڵی کاتپرێسی کاتۆلیکی لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ پاپا فرانسیس پاپای کاتۆلیکه‌کانی جیهان بۆ ساڵی 2020 سه‌ردانیان ده‌کات و ناوی هه‌رێمی کوردستانیشی تێدایه‌.

پاپا فرانسیس له‌ مانگی شوباتدا له‌ ئه‌بووزه‌بی پایته‌ختی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمام ئه‌حمه‌د ئه‌ل ته‌ییب شێخی ئه‌زهه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیی واژۆی کردووه‌، ده‌ست به‌ گه‌شته‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پاپا سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق و شاری نه‌جه‌ف ده‌کات و له‌ نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی عێراق کۆ ده‌بێته‌وه‌ و دواتر سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و له‌ هه‌ولێری پایته‌ختیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاکانی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌ری کریستانه‌کان کۆ ده‌بێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64995

Your Comment

You are replying to: .
captcha