١٤ تەمووز ٢٠١٩ - ١٥:٤٦
هەسەدە: وەزیری نەوتی داعش كوژرا

بەشی سووریا- هێزەكانی سووریای دیموكراتیك "هەسەدە" ڕایگەیاند، لەپرۆسەیێكدا بەهاریكاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، سابت سوبحی فەهد ئەلئەحمەد وەزیری نەوتی داعش كوژراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 14ی تەمووزی 2019 هێزەکانی سووریای ددیموکرات (هەسەدە) لەبەیاننامەیێكدا بڵاوی كردەوە: "لەپرۆسەیێكی سەربازیی تایبەتدا بە هاریكاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش وەزیری نەوتی رێكخراوی داعش لەدێی ئەبوو حەمام لە ریفی دێرەزوور كوژرا."

بەیاننامەکەی هەسەدە ڕوونیشی كردووەتەوە، وەزیری نەوتی داعش یەكێك بووە لە سەركردە گرنگەكانی رێكخراوەكە و یەكێكە بووە لە گەورەترین دابینكەرانی داراییی داعش و نەوتی بەقاچاخ بردووە، هەروەها بە پلانداڕێژەری داراییی ئەو رێكخراوە ناو دەبرێت.

هێزەكانی سووریای دیموكراتیك لەبەیاننامەكەدا باسی لەوەش كردوە، لەماڵی وەزیرەكەدا چەندین جۆر چەكی جیاواز دەستیان بەسەرداگیراوە و ئەو بۆمبانەی لەدێكەدا چێنرابوون، پووچەڵ كراونەتەوە.

ئەو بەرپرسەی داعش لە ماوەی ڕابردوودا ناوی وەك بەرپرسی یەكەمی دزینی نەوت دەهات و دەزگا هەواڵگرییەكان بەدوایدا دەگەڕان بۆ كوشتن یان دەستگیركردنی.

News Code 64985

Your Comment

You are replying to: .
captcha