کوردپرێس:
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە میدیاکانی هەرێمی کوردستان-ی راگەیاند، هێزەکانیان ڕۆژی یەکشەممە 14ی تەمووز لەسەر سکاڵای بەڕێوبەری ماڵی وەفایی فەرهاد پیرباڵیان دەستگیر کردووە.
هاوکات عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێریش بە کوردستان24ی راگەیاند: فەرهاد پیرباڵمان دەستگیر کردووە".
شەوی رابردوو ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر سوتێندرا، بەڕێوەبەری ماڵەکەش دەڵێت، فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانکۆ " ئاگری لە ماڵی وەفایی بەرداوە".
سۆران عەزیز، بەڕێوبەری ماڵی وەفایی رایگەیاندووە، "شەوی رابردوو لەلایەن فەرهاد پیرباڵەوە کتێبخانەکەمان سووتینراوە و هەزاران ناونیشانی کتێبمان سووتاون و زەرەرێکی زۆرمان لێکەوتوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئاگرەکە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوە و دوای کوژانەوەشی لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە دوبارە گڕی گرتوەتەوە و ئەوەی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا کردوومانە هەمووی سووتاوە".
سۆران عەزیز ئاشکراشیکرد، "پێشتر فەرهاد پیرباڵ هەڕەشەی لێکردووین و ئێمەش لایەنی ئەمنیی شارەکەمان ئاگادار کردووەتەوە کە کتێبخانەکەمان بپارێزن، بەڵام شەوی رابردووش ناوبراو ئاگری بەردایە کتێبخانەکەمان".
لەبارەی ئەوەی ئایا فەرهاد پیرباڵ دانیناوە بەوەی کە ماڵی وەفایی سووتاندوە؟، هۆگر عەزیز رایگەیاند، "هێشتا ئەوە یەکلایی نەبووەتەوە".
لەبارەی زیانەکانەوە سۆران عەزیز دەڵێت، "پێنج هەزار ناونیشانی کتێب لەنێو کتێبخانەکەدا هەیە و کۆگایێکی گەورەشی لێیە کە زیاتر لە 100 کارتۆن کتێبی تێدایە، هەموو کتێبەکان یان سووتاون یانیش بەهۆی ئەو ئاوەی لە لایەن ئاگرکوژێنەوەدا بەکار هێندراوە، بەکەڵکی خوێندنەوە نەماون، لە 60 تا 80 هەزار دۆلار زەرەرمان پێ گەیشتووە".
ماڵی وهفایی له ساڵی 2010 وه دامهزراوه و ماڵێكی كلتووریی رۆشنبیری بووه و خزمهتی زۆری به خوێنهران كردوه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فەرهاد پیرباڵ ڤیدیۆیێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا قاوەخانەی "ماڵی وەفایی" دەسووتێنێت، خاوەنی قاوەخانەکەش بە کوردستان24ی راگەیاند، نزیکەی پێنج هەزار کتێب سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.
Your Comment