کوردپرێس: ناڕه‌زایی به‌شێكی خه‌ڵكی توركیا و گله‌یی و گازنده‌ی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی نیشته‌جێی ئەو وڵاتە، بووه رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ئاكپارتی به‌تێروته‌سه‌ل خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بڕیاری دا، پرۆژه‌ی هاندان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان بخرێته واری جێبه‌جێ كردنه‌وه و قۆناخ به‌قۆناخ له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ت ره‌وانه‌ی سووریا بكرێنەوە. هه‌روه‌ها پێشتر سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ په‌نابه‌ره سوورییه‌كان بێبه‌رامبه‌ر بوو، ئه‌ردۆغان بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له‌مه‌ودوا ئه‌وانیش وه‌ک هاووڵاتییانی توركیا به‌پاره چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌پێی بڕیاری ئه‌ردۆغان، هه‌ر په‌نابه‌رێكی سووری كێشه بنێته‌وه و تاوان بكات، و له دادگا تۆمه‌تبار بكرێت، ده‌ستبه‌جێ سنوورداش ده‌كرێت و ناوی ده‌خرێته نێو لیستی ره‌ش و چوونی بۆ توركیا بۆ هه‌میشه قه‌ده‌خه ده‌كرێت.
كۆمپانیاكانی راپرسیی نزیک له ئاكپارتی، چه‌ند راپرسییه‌كیان له‌باره‌ی هۆكاری شكستی ئاكپارتی له ئه‌نقه‌ره، ئیسته‌نبووڵ، مێرسین، ئادانا، ئه‌نتاڵیا، موغڵا، ئایدن، ئیزمیر و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی توركیا ئه‌نجام دا و یه‌كێک له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سیاسه‌تی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ره سوورییه‌كان.
به‌پێی دوایین ئاماری فەرمانگەی کۆچ لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، كۆی گشتیی ژماره‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی نیشته‌جێی توركیا 3 ملیۆن و 644 هه‌زار و 342 كه‌سن. دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و چڵە زه‌یتوون، 313 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment