وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی ئه‌نجام دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری دەرەوەی عێراق له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست پێكهێنانی حكوومه‌ت ببێته‌ سه‌ره‌تایێكی پڕ خێر و خۆشی بۆ پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

کوردپرێس:

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دا.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌كه‌ی خواست.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیوای خواست پێكهێنانی حكوومه‌ت ببێته‌ سه‌ره‌تایێكی پڕ خێر و خۆشی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو 10-07-2019 په‌رله‌مانی کوردستان متمانه‌ی به‌ کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سروور بارزانی به‌خشی و یه‌کێک له‌ کارنامه‌کانی کابینه‌ی نوێش باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64980

Your Comment

You are replying to: .
captcha