کوردپرێس:
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون ده‌نگیر میر مه‌همه‌ت فرات ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته بوو له نه‌خۆشخانه‌ی بایندر چاره‌سه‌ری پزیشكیی بۆ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان وه‌رده‌گرت و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 12ی ته‌مووزی 2019 له نه‌خۆشخانه‌یێكی ئه‌نقه‌ره كۆچی دوایی كرد.
ته‌رمی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی هه‌ده‌په هه‌ر له ئه‌نقه‌ره ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا.
ژماره‌یێک له به‌رپرسانی باڵای تورکیا به‌تایبه‌تی له ئاک‌پارتی و هه‌ده‌په به‌شدارییان له مه‌راسیمی به‌خاکسپاردنی فوراتدا کرد.
هاوسه‌رۆک و ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، فوئاد ئۆکتای یاریده‌ده‌ری سه‌رۆککۆماری تورکیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووتر، عه‌لی باباجان وه‌زیری پێشووتر و ژماره‌یێک له به‌رپرسانی دیکه به‌شدارییان له مه‌راسیمه‌که‌دا کرد.
بیووگرافی ده‌نگیر میر مه‌همه‌ت فرات
ڕۆژی 8-8-1943 له شارۆچكه‌ی كاهتای ئادیامان له‌دایكبووه
ده‌رچووی كۆلێژی ماف و یاساكانه له زانكۆی ئه‌نقه‌ره
پارێزه‌ر و به‌ڵێنده‌ر و هه‌نارده‌كار بووه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌نارده‌كارانی ناوچه‌ی ده‌ریای سپی بووه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئاكپارتی بووه
سێ جار له فراكسیۆنی ئاكپارتی بووه‌ته په‌رله‌مانتار
به‌هۆی جیاوازیی بیروبۆچوونه‌كان به‌هۆی پرسی كورد له ئاكپارتی جیا بووه‌ته‌وه
له ساڵی 2015 چووه نێو هه‌ده‌په
هه‌مان ساڵ به په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردرا
سه‌رۆكی گرووپی دۆستایه‌تی توركیا- توونس بووه
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment