به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێک له ھێزی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌رکووک سه‌ردانی میحوه‌ری پردێی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ڕه‌وشی سه‌ربازیی که‌رکووکه‌وه دانووستانیان کرد."
سه‌رچاوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زیادی کرد: "سه‌ردانه‌که‌ی شاندی سه‌ربازیی که‌رکووک بۆ میحوه‌ری پێشمه‌رگه په‌یوه‌ست بوو به‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی که‌رکووکی گرتووه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به وردی باسیان له ڕه‌وشی ئه‌منیی پارێزگای که‌رکووک کرد."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که نه‌یویست ناوی ببرێت زیادی کرد: "له کۆبوونه‌وه‌ی ڕابردوودا ھه‌ردوولا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ھاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دانووستانیان کرد به‌ڵام دیار نییه که‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌که به‌ڕێوه ده‌چێت و چ ناوچه‌یێکی که‌رکووک ده‌گرێته‌وه چوونکه ھێشتا بڕیاری کۆتایی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ھاوبه‌شه‌وه نه‌دراوه."
سه‌رچاوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌رباره‌ی جووڵه‌ی داعش له که‌رکووک ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد: "داعش له چه‌ند ناوچه‌یێکی که‌رکووک جووڵه‌ی به‌ھێزه و که‌ڵکیان له‌و ناوچانه وه‌رگرتووه که ده‌که‌ونه نێوان میحوه‌ری پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکووک و پێکه‌وه ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش به‌ڕێوه ببه‌ن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment