کوردپرێس:
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند،"هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعشیان به‌ناوی (عه‌لی عه‌بود عه‌تیه) كه دانیشتووی ناحیه‌ی (الرومانی) سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نباره ده‌ستگیر كردوه.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو چه‌كداره‌ی داعش له ساڵی 2015وه له سنووری ناوچه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندیی به‌و رێكخراوه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵیان ماوه‌ته‌وه، دوای كۆتایی هاتنی داعش چووه‌ته سووریا و دواتر هاتووه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ساڵی 2019 دا ڕووی له سنووری چه‌مچه‌ماڵ و به‌رده‌قاره‌مان و بازیان كردووه".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی چه‌كداره‌كه‌ی داعش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (2)ی تیرۆر به‌ند كراوە.
Your Comment