بەیاننامەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی تەقینەوەکانی کوردستانی سووریا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی لەبارەی تەقینەوەکانی شارەکانی قامیشلۆ و عەفرین بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 12ی تەمووزی 2019 پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکانی کوردستانی سووریا دەبڕی و ڕایگەیاند ئەو تەقینەوانە سەلماندی پێویستە هەموومان یەکڕیز بین.

دەقی پەیامەکەی پەرلەمانی کوردستان

پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەکه‌ی قامیشلۆ و عه‌فرین-مان بیست کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیێک لە خەڵکی مەدەنیی ئەو دوو شارە خۆشەویستە، وێڕای هاوخەمی و هاوبەشی لە خەمی قوربانیان بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین.

ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە هەمووان بە یەکڕیزی و یەکدەستی بۆ بەرگری لە خاک و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەست بخەینە ناو دەست.

داوا لە فەرمانگه‌کانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین لە هەبوونی هەر پێویستییێک بۆ هاوکاری­کردنی قوربانیان و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان درێخی نەکەن.

شایانی باسە پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکدا ڕایگەیاندبوو تەقینەوەکان کردەوەی تیرۆریستین و ئیدانەی ئەو تەقینەوانەی کردبوو کە تێیدا ژمارەیێک هێزی سەربە سوپای سووریا کوژرابوون.

News Code 64944

Your Comment

You are replying to: .
captcha