کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 12ی تەمووزی 2019 پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکانی کوردستانی سووریا دەبڕی و ڕایگەیاند ئەو تەقینەوانە سەلماندی پێویستە هەموومان یەکڕیز بین.
دەقی پەیامەکەی پەرلەمانی کوردستان
پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەکهی قامیشلۆ و عهفرین-مان بیست کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیێک لە خەڵکی مەدەنیی ئەو دوو شارە خۆشەویستە، وێڕای هاوخەمی و هاوبەشی لە خەمی قوربانیان بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین.
ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە هەمووان بە یەکڕیزی و یەکدەستی بۆ بەرگری لە خاک و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەست بخەینە ناو دەست.
داوا لە فەرمانگهکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین لە هەبوونی هەر پێویستییێک بۆ هاوکاری­کردنی قوربانیان و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان درێخی نەکەن.
شایانی باسە پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکدا ڕایگەیاندبوو تەقینەوەکان کردەوەی تیرۆریستین و ئیدانەی ئەو تەقینەوانەی کردبوو کە تێیدا ژمارەیێک هێزی سەربە سوپای سووریا کوژرابوون.
Your Comment