ئه‌نه‌كه‌سه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌)، په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

کوردپرێس:

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) به‌بۆنه‌ی ده‌سته‌به‌كاربوونی مه‌سروور بارزانی وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی ناوبراو کرد و لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك وه‌زیران، هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌خوازێت.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، متمانه‌یێكی زۆرمان به‌ كه‌سایه‌تیی به‌ڕێزتان هه‌یه‌ و له‌و بڕوایه‌داین ئێوه‌ ده‌توانن سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م قۆناغه‌ بكه‌ن به‌ تایبه‌تی له‌و ره‌وشه‌ هه‌ستیاره‌ی كوردستان و عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن. ئێوه‌ ته‌واوكاری رێگه‌ی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ دیموكراسییانه‌ن كه‌ مه‌سعوود بارزانی به‌ده‌ستی هێناون. كارده‌كه‌ن له‌ پێناو گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان به‌ تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی ئاسایش و ئارامیتان له‌ ته‌واوی هەرێمی كوردستان چه‌سپاندووه‌.

شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 10/07/2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی بەخشی و یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نوێش، باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

News Code 64943

Your Comment

You are replying to: .
captcha