کوردپرێس:
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) به‌بۆنه‌ی ده‌سته‌به‌كاربوونی مه‌سروور بارزانی وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی ناوبراو کرد و لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیران، هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌خوازێت.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، متمانهیێكی زۆرمان به كه‌سایه‌تیی به‌ڕێزتان هه‌یه و له‌و بڕوایه‌داین ئێوه ده‌توانن سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م قۆناغه بكه‌ن به تایبه‌تی له‌و ره‌وشه هه‌ستیاره‌ی كوردستان و عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن. ئێوه ته‌واوكاری رێگه‌ی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته دیموكراسییانهن كه مه‌سعوود بارزانی به‌ده‌ستی هێناون. كارده‌كه‌ن له پێناو گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی ئاسایش و ئارامیتان له ته‌واوی هەرێمی كوردستان چه‌سپاندووه.
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 10/07/2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی بەخشی و یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نوێش، باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.
Your Comment