سەرۆکی هەرێم پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، وەک سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بين بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاندووە "بەڕێز خاتوو د. رێواز فایەق، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان‌ به‌ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان دەخوازم".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، پەرلەمانی كوردستان رۆڵی كاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی یاساییی مافەكانی گەلی كوردستان، رێكخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لەڕێگەی دەركردنی یاسا و بڕیارە پێویستەكانه‌وه‌، هيوادارم به‌ ئه‌زموون و شارەزاییتان له‌ كارى په‌رله‌مانى و به‌ هاوكاريى هه‌موو فراكسيۆنه‌كان، خزمه‌تێكى باشتر به‌ قۆناخى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن".

نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت "ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بين بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى سيسته‌مى حوكمڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستان".

News Code 64941

Your Comment

You are replying to: .
captcha