کوردپرێس:
خوڵووسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت ئەنجام دا تەوەری پێوەندییەکەش کڕینی S400 بوو کە دوێنێ تورکیا یەکەم وەجبەی وەرگرت.
بەگوێرەی میدیای تورکیا، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاکار و ئێسپەر تاوتوێی کڕینی سیستمی ئێس 400ی ڕووسی لە لایەن تورکیاوە و پێشھاتەکانی سووریایان کردووە.
میدیای تورکیا دەڵێت، خوڵوسی ئاکار رایگەیاندووە، کڕینی سیستمی S-400 بژاردە نییە، بەڵکوو پێویستییە. ھەڵسەنگاندن لەبارەی سیستەمی پاتریۆت-یش بەردەوامە".
بەگوێرەی میدیای تورکیا، ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاکار جەختی کردوەتەوە کە تورکیا ھاوبەشی پڕۆژەی F-35ـە و پێویستە بەردەوام بێت.
ئاکار جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ھەڵوێستی تورکیا نەگۆڕاوە و گشت بەرپرسیاریەتییەکاتی خۆی لەبارەی فڕۆکەی جەنگیی F-35 بەجێگەیاندووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە بە کڕینی S-400 گۆڕانکاری لە ھەڵوێستی ستراتیژی رووی نەداوە و زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات، لە بەرژەوەندیی تورکیا و ئەمریکا و ناتۆدا نییە.
Your Comment