مستەفا تۆپکایا هەڵسووڕاوی سیاسیی کوردی سەربە پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە یادداشتێکدا کە گۆڤاری سیاسی و کۆمەڵایەتیی نیۆستیتمان بڵاوی کردۆتەوە داوای لە حیزبەکەی کردووە هاوشێوەی حیزبی موحافەزەکاری بەریتانیا نوێنەری کورد بنێرێتە پەرلەمان.
ناوبراو لە یادداشتەکەیدا ئەوەشی نووسیوە کە ئێستا 250 هەزار هاووڵاتیی کورد لە بەریتانیا دەژین کە زۆرینەیان خەڵکی کوردستانی تورکیان. کوردەکان لە لایەن پارتی کرێکارانی بەریتانیاوە نادیدە گیراون و ئەو حیزبە هیچ نوێنەرێکی لە نێوان کوردەکاندا نەناردووەتە پەرلەمان. بۆیە پێویستە پارتی کرێکارانی بەریتانیا کۆتایی بەو ناعەدالەتییە بەرانبەر بە کورد بهێنێت چوونکە کورد خزمەتی زۆری کۆمەڵگای بەریتانیای کردووە.
ئەو چالاکە سیاسییە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پارتی موحافەزەکاری بەریتانیا لە نێوان کوردەکاندا نوێنەری ناردووەدتە پەرلەمان بۆیە داوای لە حیزبەکەی خۆی کردووە کە ڕێز لە کوردەکانی دانیشتووی بەریتانیا بگرێت چوونکە ئەوان خزمەتی زۆری حیزبەکەیان کردووە بۆیەش پێویستە ئەو حیزبە نوێنەرێکی کورد بنێرێتە پەرلەمانی بەریتانیا.
Your Comment