سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جۆن ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و بەتایبەت هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێی ده‌ستووری عێراق، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.

کوردپرێس:

ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 10/7/2019 له‌ كۆشكى ئه‌لیزێ له‌ پاریس، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پێشوازیی له‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.

نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ فەدەنسا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ بوویەوە و هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، هه‌نگاوه پێویسته‌كانی دوای قۆناغی شه‌ڕی داعش له ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا، باس كران.

تاوتوێكردنی بوونی ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی و به‌رز نرخاندنی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كورستان، مه‌ترسییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وهی تیرۆر، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

News Code 64912

Your Comment

You are replying to: .
captcha