سزایی ته‌مه‌لی بۆ ئه‌ردۆغان: مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌یه‌ و مه‌سه‌له‌یێکی جیهانییه‌

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌باره‌ی لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆکی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی کێشه‌ی کورد له‌و وڵاته‌ هاته‌ده‌نگ و گوتی: مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌یه‌ و مه‌سه‌له‌یێکی جیهانییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی حیزبه‌که‌ی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا قسه‌ی ده‌کرد ئاماژه‌ی به‌ لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا دا له‌باره‌ی نه‌بوونی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاته‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌ردۆغان ته‌ئکید له‌سه‌ر نه‌بوونی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا ده‌کات و به‌و کاره‌ش درێژه‌ به‌ چاره‌نه‌کردنی کاروباره‌کانی وڵات ده‌دات. ئێمه‌ ڕای‌‌ده‌گه‌یێنین که‌ مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌یه‌ و مه‌سه‌له‌یێکی جیهانیشه‌. ئه‌گه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ناوه‌ندی سیاسه‌تی جیهانییه‌ ئه‌وا به‌ بۆنه‌ی پرسی کورده‌وه‌یه‌.کورده‌کان بۆ چاره‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌ڕ ده‌که‌ن. چیتر ناچارن ئه‌م بابه‌ته‌ و داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کورد له‌به‌رچاو بگرن. ده‌بێ کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی تورکیا ده‌ورێکی به‌رچاو له‌مباره‌وه‌ بگێڕن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له‌ سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا گرت و گوتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ تورکیا پرسیار بکه‌ن که‌ سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار چییه‌ وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر ساده‌یه‌: نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی. به‌م بۆنه‌یه‌ که‌ ئه‌م وڵاته‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێکی نوێ ده‌بێته‌وه‌ و بۆته‌ میکانیزمێک که‌ هه‌میشه‌ قه‌یران ده‌خولقێنێت. ئه‌وه‌نده‌ چه‌قیوه‌ته‌ ناو گێژاوی قه‌یرانه‌وه‌ که‌ برۆکراته‌کانی خۆیان قبووڵ ناکه‌ن. مه‌گه‌ر له‌سه‌ر فه‌رمانی ئێوه‌ به‌ره‌وپێش نه‌ده‌چوون؟ سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی چی به‌ سه‌ر هات؟ ده‌ڵێن ده‌بێ سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ بێت، چ کاتێک سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ بووه‌ که‌ ئه‌مه‌ جارێ دووهه‌م بێت؟ له‌ ئێستادا سه‌رۆکێکیان بۆ بانکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردووه‌ که‌ ته‌نها له‌سه‌ر فه‌رمانی حکوومه‌ت کار ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64887

Your Comment

You are replying to: .
captcha