کوردپرێس:
بێهرووز چەمەن‌ئارا سەرۆکی توێژینگەی کوردستان‌ناسی لە زانکۆی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەقی نامەی چەند کەسایەتیی هەڵکەوتووی کوردی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا داوا لە سەرۆککۆمار کراوە لەپێناو زیاتر یەکخستنی پێکهاتە ئێرانییەکان و لێکنزیککردنەوەی ئتنیکەکان بوار بۆ خوێندن بە زمانی کوردی لە بەشی پەروەردە و لە قۆناغی سەرەتا و بنەڕەتیدا بڕەخسێنێت.
چەمەن‌ئارا لە بارەی داواکارییەکەی ئەو چەند کەسایەتییە هەڵکەوتووەی کورد نووسیویەتی: "جێگه‌ی ئاماژه‌یه که هاوکات زانکۆی کوردستان، پارێزگاری کوردستان و پارلمه‌نتاره‌کانی کوردستان هه‌ریه‌ک له لایێکه‌وه خه‌ریکی لۆبیگه‌ری بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی قۆناغی ماسته‌ر بۆ به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی کوردیی زانکۆی کوردستانن و هاوکات لێژنه‌یێک که بریتین له مامۆستایانی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی و هه‌ندێک له مامۆستایانی ده‌زگای په‌روه‌رده خه‌ریکی ئاماده‌سازیی وانه کوردییه‌کان بۆ قۆناغه‌کانی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندین و هیوادارین هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رجه‌م ئه‌و ئازیزانه به یارمه‌تی و پاڵپشتیی کۆمه‌ڵگای ژیر و هێمنی کوردستان به‌ر بگرێ و مافی خوێندن به زمانی کوردی له داهاتووی نێزیکدا بێته ده‌ست."
محەمەد عەلی سوڵتانی، شارامی نازری، کوردستان مووکریانی، ئەسعەد شیخ ئیسلامی، ئەنوەر قەرەداغی، کەلیم ئەڵا تەوەحودی و عەلی ئەکبەر مورادی، محەمەد عەلی قەرەداغی و کەیهان کەلهور و مەزهەر خالقی ئەو کەسایەتییانەن کە دەقی نامەکەیان واژۆ کردووە.
شایانی باسە له کۆتاییی کونگره‌ی ناودارانی کورددا، به پێشنیاری خاتوو دوکتۆر نه‌زه‌ند به‌گیخانی - که خۆی یه‌کێک له ناوزه‌ده‌کانی بانگهێشتکراو بۆ کونگره‌ی ناوداران بوو و له‌به‌ر هه‌ندێک هۆکاری قانوونی نه‌یتوانی له کونگره‌که‌دا ئاماده بێ- ئەو بەیاننامەیە ئاراسته‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران کرا که تێیدا داوای پاراستنی مافی په‌روه‌رده به زمانی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراوه.
Your Comment