بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کتێبی دەوران لە ١٤ کورتەچیرۆک پێکهاتووە و نووسەر لە زینداندا نووسیویەتی و لەلایەن سەردار حەسەن خانییەوە لە تورکییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و کەیوان هەورامی پێداچوونەوەی بۆ کردووە.
ئەمەش دەبێتە دووەمین کتێبی دەمیرتاش، پێشتر کتێبێکی بەناوی سەحەر بڵاو کردەوە و پێشوازییێکی زۆری لێکرا، كتێبەکە لە دوتوێی ١٤٢ لاپەڕەدا لە ١٢ چیرۆک پێكهاتووە كە سەرجەمیان كێشە كۆمەڵایەتییەكان و دابونەریتی كۆمەڵگا دەخەنەڕوو، چیرۆكەكان لە ڕاستییەوە وەرگیراون و بە زمانێكی ئەدەبی و سادە نووسراونەتەوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، جگە لەکاروباری سیاسی، خولیاکانی بۆ ئەدەب و هونەر و رۆشنبیریی نیشان داوە، گۆرانی وتووە و چیرۆکی نووسیوە و تابلۆی کێشاوە.
دەمیرتاش لە پارێزەرییەوە هاتووەتە ناو كایەی سیاسییەوە و پاش تێپەڕینی ماوەیێكی كەم كاریگەرییێكی گەورەی دروست كرد، پاش ئەوەی لەسەر هەڵوێستی سیاسی زیندانی كرا، ‎سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) تا ئێستا و لەماوەی زیندایکردنیدا دوو کتێبی نووسیووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment