کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 8ی 7ی 2019 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له شاری به‌غدا چاوی که‌وت به عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ته‌یاری حیكمه‌ی نیشتمانی.
له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی و سیاسیی وڵات، ھاوکات ته‌ئكید كرایه‌وه له پێویستی گه‌شه‌پێدانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی که پێشكه‌شی هاووڵاتییان ده‌كرێت.
سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆكی ته‌یاری حیكمه‌ی نیشتمانی دواپێشهات و هه‌ڵوێستی عێراقیان سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment