کوردپرێس:
میل ئانلاین ڕاپۆرتی دا سه‌ربه‌ست محه‌مه‌د هاووڵاتیی کوردی عێراق که مانگی مارچی ڕابردوو پاش وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی ئیتالیا چووبووه به‌ریتانیا و دواتر کۆچبه‌رانی کوردی له فه‌ڕه‌نساوه بۆ به‌ریتانیا گواستۆته‌وه له‌لایه‌ن دادگه‌یێکی به‌ریتانیاوه به تاوانی گواستنه‌وه‌ی نایاساییی کۆچبه‌ران به سێ ساڵ زیندان سزا درا.
دادگه‌که‌ی به‌ریتانیا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه سه‌ربه‌ست محه‌مه‌د که ڤیزه‌ی ئیتالیای پێ بووه به شێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی کۆچبه‌رانی کوردی له فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ریتانیا گواستۆته‌وه. ناوبراو به‌م بۆنه‌وه سه‌ردانی هۆڵه‌ندای کردووه و له‌و شوێنه‌دا به‌له‌م و که‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی بۆ سه‌رنشینه‌کان له‌وان ئێله‌گ کڕیوه و دواتر به‌رده‌وام کۆچبه‌رانی عێراقی و کوردی له فه‌ڕه‌نساوه بۆ به‌ریتانیا گواستۆته‌وه.
به‌ڵام پارێزه‌ری سه‌ربه‌ست محه‌مه‌د ڕای‌گه‌یاندووه که پارێزه‌ره‌که‌ی پاش ئاواره‌بوونی هه‌ندێک که‌س له عێراق به‌هۆی هێرشی داعشه‌وه ئه‌وانی بۆ وڵاتانی دیکه گواستۆته‌وه و ئه‌و کاره‌ی به کارێکی مرۆڤدۆستانه وه‌سف کردووه.
به‌م حاڵه‌شه‌وه دادگه هۆکاره‌کانی ناوبراوی قبووڵ نه‌کرد و ڕای‌گه‌یاند که سه‌ربه‌ست محه‌مه‌د بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پاره و داهات کاری گواستنه‌وه‌ی کۆچبه‌رانی نایاساییی کوردی عێراق بۆ به‌ریتانیای ئه‌نجام داوه.
ناوبراو پێشتر به بۆنه‌ی گواستنه‌وه‌ی کۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ 10 هاووڵاتیی کوردی عێراق ده‌ستگیر کرا و پێشتریش به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی 13 هاووڵاتیی دیکه‌ی کوردی عێراق ده‌ستگیر کرابوو.
دادگه‌که‌ی به‌ریتانیا باسی له‌وه کردووه که ئه‌و هاووڵاتییه کورده‌ی عێراق به‌بۆنه‌ی فه‌راهه‌م‌کردنی که‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی بۆ سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌کان و هه‌وڵ بۆ پاراستنی گیانیان شایانی ستایش‌کردنه و پێشتریش له هیچ حاڵه‌تێکدا ئه‌وه‌نده گرنگایه‌تی به گیانیی کۆچبه‌ران نه‌درابوو هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته کارتێکه‌رییێکی زۆری بووه له‌سه‌ر حوکمی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی دادگه‌ی به‌ریتانیا که ناوبراوی به سێ ساڵ زیندان سزا دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment