بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هیچ هه‌ماهه‌نگییێکی ئه‌وتۆ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی قه‌زای مه‌خموور ئاشکرای کرد که‌ زانیاری ھه‌یه‌ چه‌کدارانی سه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستیی داعش خه‌ریکی خۆئاماده‌کردنن بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ده‌شڵێت: ھیچ ھه‌ماھه‌نگییێکی ئه‌وتۆ نییه‌ بۆ لێدانی داعش.

کوردپرێس:

کرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی ٢٣ی قه‌ره‌چۆغ له‌ مه‌خموور به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی زانیاریی ئێمه‌ چه‌کدارانی داعش له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور خه‌ریکی خۆڕێکخستنه‌وه‌ن، جگه‌ له‌وه‌ی پێشتر و ئێستاش داعش به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر زیادکردنی جووڵه‌کانی به‌ڵام ئێستا زیاتر له‌ پێویست که‌وتوونه‌ته‌ خۆئاماده‌کردن و کۆکردنه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی و بێگومان ئه‌و خۆئاماده‌کردنه‌وه‌یه‌ی داعش له‌ سنووری مه‌خموور بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ھێرشکردنه‌ و پێمان وایه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ ده‌رفه‌تێکدا ده‌ستی خۆیان بوه‌شێنن."

ناوبراو ده‌رباره‌ی ھه‌ماھه‌نگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ بۆ لێدانی داعش ده‌ڵێت: "ھیچ ھه‌ماھه‌نگییێکی ئه‌وتۆ له‌ نێوان ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا نییه‌، ئه‌گه‌ر بێت و کێشه‌کانی ناوچه‌که‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێن و ھێزی ھاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ مه‌خموور جێگیر نه‌کرێت مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌زای مه‌خموور ھه‌یه‌."

کرمانج عه‌بدوڵڵا گوتی: "ئاسایی کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی مه‌خموور بۆ پێش ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر په‌یوه‌سته‌ به‌و لیژنه‌یه‌ی له‌ نێوان ھه‌رێمی کوردستان و به‌غدادا کار ده‌که‌ن و له‌ ھه‌ندێ ڕووه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێککه‌وتن به‌ڵام ھێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی کۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ینه‌ ڕێککه‌وتنی کۆتایی، ئه‌وه‌ به‌شێکی زۆری کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و کۆتایی به‌ ڕه‌وشی ئاڵۆزی ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان دێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64856

Your Comment

You are replying to: .
captcha