نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆ دەبنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانى بە بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆ دەبێتەوە.

کوردپرێس:

نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات و ڕۆژى چوارشەممە 10ى تەموزى 2019 لە کۆشکى ئەلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى فەڕەنسا پەیوەندییەکانى فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکە تاوتوێ دەکەن.

ساڵی رابردو نێچیرڤان بارزانی کە ئەوکات سەرۆکی حکومەت بو لەگەڵ قوباد تاڵەبانی سەردانی پاریس-یان کرد.

لە رێکەوتی دوی 12ی ساڵی رابردو نێچیرڤان بارزانی کە ئەوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بو لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت سەردانی پاریس-یان کرد و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆبونەوە.

سەردانەکەی بارزانی و تاڵەبانی گرنگی تایبەتی هەبو بۆ کرانەوەی دوبارەی هەرێمی کوردستان بەروی وڵاتانی جیهاندا

سەردانەکەی بارزانی و تاڵەبانی گرنگیی تایبەتی هەبوو بۆ کرانەوەی دوبارەی هەرێمی کوردستان بە ڕووی وڵاتانی جیهاندا، بەتایبەت کە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ هەرێم پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی جیهان پچڕا.

فەڕەنسا یەکێکە لە وڵاتە دۆستەکانی هەرێمی کوردستان و لە سەرەتای دروستبوونی چەکدارانی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق پشتیوانی سەرەکی حکوومەتی ناوەند و هەرێم بووە بۆ لەناوبردنی ئەو رێکخراوە.

News Code 64852

Your Comment

You are replying to: .
captcha