فەرماندەیێکی باڵای YPG تایبەت بۆ کوردپرێس: عەفرین کەوتۆتە دەست داعش و نوسرە

بەشی سووریا- فەرماندەیێکی باڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل دەڵێت ئەرکی سەرەکیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەوەیە لەپێناو ئازادکردنی عەفرین خەبات بکەن چوونکە ئێستا عەفرین کەوتۆتە دەست تیرۆریستانی داعش و نوسرە.

کوردپرێس:

پۆڵات جان فەرماندەیێکی باڵای YPG فە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسدا ئاماژەی بە دوایین پێشهاتەکانی کانتۆنی کوردنشینی عەفرین کرد و ڕایگەیاند: "بە هەزاران تیرۆریست ئەو کاتەی لە گرێ سپی و ڕەققە و منبەج و دەیرەزوور فەشەلیان هێنا بەرەو ئیدلیب و تورکیا هەڵاتن. ناونیشانی هەموویان لای دەزگا ئەمنییەکانی ئێمەیە ئەو هێزەی ئێستا سەربە تورکیایە و عەفرینی داگیر کردووە ئەندامانی داعش و بەرەی نوسرەن."

ئەو فەرماندە باڵایەی یەپەگە ئەوەشی بە کوردپرێس ڕاگەیاند کە ئەگەرچی داعش ئەمڕۆکە لە ڕەققە و دەیرەزوور شکستی هێناوە بەڵام لەسەر پشتگیریی ڕاستەوخۆی تورکیا لە عەفرین جێگیر کراون و هەموو دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ناوچەکەش و جیهانیش ئاگاداری ئەو مەسەلەیەن.

پۆڵات جان ئاشکراشی کرد: "عەفرین بە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی کەوتە دەست تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکان. ئەرکی سەرەکیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەگە و یەپەژە هێزەکانی ئازادکردنی عەفرین ئەوەیە لەپێناو ئازادیی ئەو کانتۆنە کوردنشینە خەبات بکەن."

News Code 64847

Your Comment

You are replying to: .
captcha