کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی ته‌مووزی 2019 مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "كاروباره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و پێده‌چێت ئه‌مڕۆ سیڤی كاندیده‌كانی پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نوێ ڕاده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت."
ناوبراو زیادی کرد: "په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند ڕۆژێكی پێویسته بۆ بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیڤی كاندیده‌كان به‌ڵام تا ڕۆژی چوارشه‌ممه 10ی ته‌مووزی 2019 پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی دێت و له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی پێده‌درێت."
مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌و ناوانه‌ی وه‌ک كاندیدی پارتی له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پشكه پۆسته‌كانی پارتی بڵاو كراونه‌ته‌وه پشتڕاست نه‌كردووه و گوتیشی: "ئه‌و لیسته ڕاست و دروست ده‌بێت كه پارتی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی ڕایده‌گه‌یێنێت."
گوته‌بێژه‌که‌ی پارتی ده‌رباره‌ی بارودۆخی كه‌ركووكیش باسی له‌وه کرد که له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی پرسی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی پارێزگاكه یه‌كلایی بكرێته‌وه و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی بدۆزرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment