٨ تەمووز ٢٠١٩ - ١٣:٤٩
دوو منداڵی بیجاڕی خنکان

به‌شی کوردستان- دوو منداڵی ته‌مه‌ن 8 و 12 ساڵانی بیجاڕی له‌ مه‌له‌وانگه‌ی کارگه‌یێکی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی ئه‌و شاره‌ خنکان.

محه‌مه‌د ڕه‌زا باشۆکی سه‌رۆکی ناوه‌ندی فریاکه‌وتنی پزیشکیی بیجاڕ به‌ کوردپرێسی گوت: ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 16ی پووشپه‌ڕی 1398 له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ناوه‌ندی فریاکه‌وتنی بیجاڕ ئاگادار کرایه‌وه‌ که‌ دوو منداڵ که‌وتوونه‌ته‌ نێو مه‌له‌وانگه‌یێک و ده‌ستبه‌جێ هێزی فریاکه‌وتن ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که‌ کرا.

ناوبراو وتیشی: خنکانی دوو منداڵه‌ ته‌مه‌ن 8 و 12 ساڵه‌که‌ له‌ مه‌له‌وانگه‌ی کارگه‌یێک له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی بیجاڕ ڕووی دابوو و هێزه‌کانی ناوه‌ندی فریاکه‌وتن پڕۆسه‌ی CPRیان بۆ منداڵه‌کان ئه‌نجام دا به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو چوونکه‌ چه‌ند کاتژمێر به‌ سه‌ر خنکانه‌کانیدا تێپه‌ڕێندرابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64844

Your Comment

You are replying to: .
captcha