بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجاح ئەلشمری، وەزیری بەرگریی عێراق، ڕۆژی یەكشەممە پێشوازیی كرد لە جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوەری، لەمیانی كۆبوونەوەكەشدا ئەلشمری بە جەیمس جێفری راگەیاند: "رێگە نادات خاكی عێراق ببێتە هۆی مەترسی بۆ وڵاتانی دراوسێی".
سەبارەت بە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە ئەلشمری ئاماژەی بەوەكرد: " لەبارەی بەردەوامی هاریكاری و پشتگیری سەربازی لە چالاكیەكانی دژ بە پاشماوەكانی داعش لە عێراق گفتوگۆ ئەنجام دراوە".
ئەلشمری راشیگەیاندووە " جەیمس جێفری لای خۆیەوە كار و چالاكیە سەربازیەكانی عێراقی دژ بە پاشماوەی رێكخراوی چەكدارانی داعش بەرز نرخاندوە و دووپاتی كردوەتەوە، كە رێز لە سەروەری و بڕیارە سەربازی و سیاسیەكانی خاكی عێراق دەگرێت".
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment