تورکیا بۆ زه‌برلێدان له‌ کوردی سووریا زه‌مینه‌ی هاتنی داعشی بۆ سووریا فه‌راهه‌م کرد

به‌شی سووریا- دووهه‌مین ڕۆژی کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی موحاکه‌مه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ عاموودای باکووری سووریا به‌ڕێوه‌ چوو و له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا فه‌هیم تاشکین ڕۆژنامه‌نووسی تورکیا ئاماژه‌ی به‌ ده‌وری ئه‌و وڵاته‌ بۆ پشتیوانی له‌ داعش کرد و گوتی: ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ زه‌برلێدان له‌ کوردی سووریا زه‌مینه‌ی هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ سووریای فه‌راهه‌م کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دووهه‌مین ڕۆژی کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی موحاکه‌مه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ عاموودای باکووری سووریا له‌ حاڵێکدا به‌ڕێوه‌ چوو که‌ له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا ڕه‌هه‌نده‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی هێرشی داعش لێکدرایه‌وه‌ و فه‌رمانده‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG/YPJ) وتاره‌کانی خۆیانیان پێشکه‌ش کرد.

له‌ دووهه‌مین ڕۆژی کۆنفڕانسه‌که‌دا هه‌ندێک بابه‌ت وه‌ک تاکتیک و ستراتێژییه‌ سه‌ربازییه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌که‌، تاکتیکی شه‌ڕی تایبه‌ت، داپه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و پارتی داد و گه‌شه‌ بۆ ئاسانکاریی ستراتێژییه‌ سه‌ربازییه‌کانی داعش و ده‌وری هێزی سووریای دیموکرات و YPG/YPJ بۆ شکست‌هێنانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا سه‌عد بن عومه‌ر فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی تایبه‌تی سعوودیه‌ ڕای‌گه‌یاند: داعش له‌ ڕێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک گرته‌ی ڤیدیۆییی دڕندانه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی خۆکوژی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌وڵی ده‌دا عه‌قڵییه‌تی کۆمه‌ڵگا له‌ناو ببات. به‌و کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ ده‌یویست سه‌رنجی کۆمه‌ڵگا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت به‌ڵام خراپترین شتێک که‌ ڕووی دا ڕاگه‌یاندنی به‌رهه‌ڵستکارانی داعش وه‌ک به‌رهه‌ڵستکارانی ئیسلام و کوشتنی ئه‌وان بوو.

هه‌روه‌ها فه‌هیم تاشکین ڕۆژنامه‌وانیی تورکیا و به‌شداربوویێکی کۆنفڕانسه‌که‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ ده‌وری تورکیا بۆ پشتیوانی له‌ داعش کرد و گوتی: ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ زه‌برلێدان له‌ کوردی سووریا زه‌مینه‌ی هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ سووریای فه‌راهه‌م کرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری، لۆجستیکی و سه‌ربازیی خۆی خسته‌ به‌رده‌ست داعش. ئه‌ردۆغان ترسی له‌وه‌ بوو که‌ دیموکراسیی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا قه‌یرانه‌که‌ی ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ر بکات و ئه‌و بابه‌ته‌ سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بگرێته‌وه‌. ئێمه‌ ده‌بێ عه‌قڵییه‌تی داعش له‌ناو ببه‌ین چوونکه‌ ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌ به‌ شێوه‌یێکی به‌رفراوان له‌ تورکیا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌ نه‌ک هه‌ر بۆ سووریا به‌ڵکوو بۆ تورکیاش مه‌ترسیداره‌.

نووری مه‌حموود وته‌بێژی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ لێدوانێکدا جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌روا که‌ هێزی سوپای سووریای دیموکرات و YPG/YPJ له‌ به‌رانبه‌ر داعش وه‌ستانه‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌رگری له‌ سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ ده‌که‌ن. هێشتا گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش دوور له‌ چاوه‌ڕوانی نییه‌. هێشتا له‌ ناوچه‌که‌دا عه‌قڵییه‌ت و ئایدیۆلۆژی داعش ماوه‌ته‌وه‌. ئه‌م ئایدیۆلۆژی و عه‌قڵییه‌ته‌ بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان مه‌ترسیداره‌. بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بێ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌کان کۆده‌نگ بن و به‌رنامه‌یێکی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ دابڕێژن که‌ ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی هه‌میشه‌ییی ناوچه‌که‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هاوارنیووز

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56920

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64831

Your Comment

You are replying to: .
captcha