ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پەکەکە له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ئەرتەشی تورکیا كوژرا

بەشی تورکیا- سوپای توركیا رایگه‌یاند دیار غه‌ریب ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان پەکەکە له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا كوژراوه‌.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا، دیار غه‌ریب محه‌مه‌د ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی ده‌زگای هه‌واڵگریی میت و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سوپای توركیادا كوژراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یرانی رابردوو له‌ پێچه‌كانی كۆرته‌ک له‌ناوچه‌ی قه‌ندیل ئه‌نجامدراوه‌ و تێیدا دیار غه‌ریب محه‌مه‌د له‌ چالاكی خراوه‌.

دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، پەکەکە له‌ راگه‌یێندراوێكدا کوژرانی دیار غه‌ریب محه‌مه‌د-ی پشتڕاستكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، دوو گه‌ریلاش له‌گه‌ڵ دیار غه‌ریب کوژراون.

دیار غه‌ریب محه‌مه‌د له‌دایكبووی ساڵی 1973ی سلێمانی-یه‌ و نازناوی هه‌ڵمه‌ت دیار بووه‌ و له‌ ساڵی 1992دا چۆته‌ ریزه‌كانی رێكخراوی په‌كه‌كه‌ و یه‌كێک بووه‌ له‌ حه‌وت ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پەکەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64830

Your Comment

You are replying to: .
captcha