کوردپرێس:
رۆژی شەممە، رێكخراوی "سی ئای" ئەڵمانی لە راگەیەندراوێكدا كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە رایگەیاندووە: بە 65 پەنابەری رزگاركراوەوە، ئێمە بەڕێگاوەین بەرەو دوورگەی لامپیدۆسای ئیتاڵیا.
رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە لە رێوشوێنەكانی ماتیۆ سالڤینی وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ناترسن، بەڵام لەپێناو سەلامەتیی پەنابەرەكان بەدوای نزیكترین بەندەردا دەگەڕێن.
دوای گەیشتنی كەشتیی ئالان كوردی بە دوورگەكەی ئیتاڵیا، هێزە كەناراوییەكان نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆیان بۆ كەشتییە بردووە و پێی ڕاگەیاندوون كە بەندەرەكە داخراوە.
لەئێستادا كەشتییەكە لەكایەی ئاویی نێودەوڵەتیدایە، رێكخراوەكە لەبارەی دەربازكردنی پەنابەرەكان رایگەیاندووە: لە ئەڵمانیا زیاتر لە 70 شار هەن كە ئامادەن پێشوازی لە پەنابەرە رزگاركراوەكان بكەن.
*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە
Your Comment