یه‌کێتی کاندیدی پۆسته‌ وه‌زارییه‌کانی یه‌کلا کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان چه‌ند که‌سێکی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌کانی له‌ کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یه‌کلا کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 7ی ته‌مووزی 2019 یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ناوی چه‌ند که‌سێکی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌کان له‌ کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یه‌کلا کرده‌وه‌ که‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

ڕێواز فایه‌ق- سه‌رۆکی په‌رله‌مان

قوباد تاڵه‌بانی- جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت

جه‌عفه‌ر مسته‌فا- جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم

شۆرش ئیسماعیل- وه‌زیری پێشمه‌رگه‌

بێگه‌رد تاڵه‌بانی- وه‌زیری كشتوكاڵ

ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ- وه‌زیری پلاندانان

خالید شوانی- وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید- وه‌زیری ڕۆشنبیری

ئارام حه‌مه‌ی مینا- خوێندنی باڵا

ڕه‌‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود- ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم

عوسمان شوانی- ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار

ئیسماعیل مه‌حموود- ده‌سته‌ی گشتیی كاروباری مین

شایانی باسه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 6ی 7ی 2019 ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پۆسته‌کان کۆ بووه‌وه‌ و بڕیاری له‌سه‌ر کاندیده‌کان دا.

چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکبهێنرێت و ده‌ست به‌ کاره‌کانی بکات.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64816

Your Comment

You are replying to: .
captcha