کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی ژیان بڵاوی کردەوە، بەرپرسێکی هەسەدە لە ڕایگەیاندووە: 12 داعشى كورد وه‌كوو دیل له زیندانێكى شارى حه‌سه‌كه‌ن و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده زیندانی كراون.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، مه‌رجى هه‌سه‌ده بۆ راده‌ست كردنى هه‌ر داعشێک به وڵاته‌كه‌ى یان حكوومه‌تێک، ئیمزا كردنى پڕۆتۆكۆڵ یا رێككه‌وتنێكه له نێوان (هه‌سه‌ده) و لایه‌نى به‌رامبه‌ر، بۆیه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێم داواى داعشه كورده‌كانى هه‌ڵه‌بجه بكات یان (هه‌سه‌ده) ئه‌و داعشانه راده‌ستبكات پێویسته هه‌رێمى كوردستان پڕۆتۆكۆڵێک له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ئیمزا بكات.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، شەش کەس لەو 12 کەسەی کە دیلن لای هەسەدە، كوردى تورکیان و چواریان خه‌ڵكى ئێرانن و دوانیشیان خه‌ڵكى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ن له هەرێمی كوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment