بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سینان چیف یۆرک، سەرۆکی حزبی ئازادی و سوسیالیزمی تورکیا ڕایگەیاند: ئەگەر بوونی کورد لە تورکیا بە شێوەی یاسایی دانی پێدانرابا؛ یان زمانی کوردی وەکوو زمانێکی فەرمی قبووڵ کرابا دەمانبینی کە تورکیا هەنگاوی بۆ چارەسەر کردنی مەسەلەی کورد هاویشتووە.
سینان چیف یۆرک دەڵێت لەبارەی چارەسەر کردنی کێشەی کوردەکان هیچ بەرنامەیێک لە تورکیا بوونی نییە. هێشتا سیاسەتی ئەنقەرە ئەمەیە کە بە 20 ملیۆن کورد بڵێت تورک. ئەگەر تەلەفیزیۆنی TRT بانگەشەکانی حزبی داد و گەشە بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە ئەمە هەوڵدان بۆ چارە کردنی پرسی کورد نییە.
سەرۆکی حزبی ئازادی و سوسیالیزمی تورکیا ئاشکرای دەکات دەسەڵاتی سیاسی لە تورکیا تێڕوانینێکی ستراتێژیک و ئیرادەیێکی نییە بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد.
ناوبراو دەڵێت: سیاسەتوانەکان لە تورکیا وەکوو مەسەلەیێکی کەم بایەخ چاو لە پرسی کورد دەکەن. ڕۆژێک دەڵێن مەسەلەی کوردمان هەیە ڕۆژێکی دیکە ڕەتی دەکەنەوە. ڕێبەرانی ئاکپارتی کاتێک دەچنە دیاربەکر باس لە مەسەلەی کورد دەکەن کاتێک دەگەڕێنەوە ئەنقەرە باس لە نەبوونی ئەم بابەتە دەکەن. ئاکپارتی هیچ پلانێکی نییە بۆ چارەسەر کردنی مەسەلەی کورد. لە حاڵێکدا کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە تورکیای ناچار بە دانووستانی نوێ کردووە.
سەرچاوە: KRD news
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment