ئه‌ردۆغان: قسه‌کردن له‌باره‌ی کێشه‌ی کورد سووکایه‌تی‌کردنه‌ به‌ حکوومه‌تی تورکیا

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی کێشه‌ی کوردی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ڵێت: قسه‌کردن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ کێشه‌ی کورد له‌م وڵاته‌ هه‌یه‌ سووکایه‌تی‌کردنه‌ به‌ ئێمه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ پرسیاری یه‌کێک له‌ نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی کورد گوتی: ئێمه‌ هه‌موو کارێکمان بۆ کورد ئه‌نجام دا. قسه‌کردن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ کێشه‌ی کورد له‌م وڵاته‌دا هه‌یه‌ سووکایه‌تی‌کردنه‌ به‌ ئێمه‌. به‌ گشتی له‌ تورکیا مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ئارادا نییه‌ به‌ڵکوو مه‌سه‌له‌ی تورکیا هه‌یه‌. من هه‌رگیز برایانی کوردمم له‌ تورکیا به‌ جیا نازانم.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچ و 23ی جوون کرد و گوتیشی: ئێمه‌ 45 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانمان مسۆگه‌ر کرد. ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچ شکستمان نه‌هێنا به‌ڵکوو سه‌رکه‌وتین. بابه‌تی ئه‌سته‌نبۆڵ جیاوازه‌. گه‌ل بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌ و ئێمه‌ش ڕێز بۆ خواستی گه‌ل داده‌نین و درێژه‌ به‌ ڕێبازه‌که‌مان ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یێکیش ڕووی داوه‌ ده‌بێ له‌ ناو خۆماندا به‌دواداچوون بۆ هه‌ڵه‌که‌ بکه‌ین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64795

Your Comment

You are replying to: .
captcha