داعشێک به‌ جلوبه‌رگی ژنانه‌وه له‌ مووسڵ ده‌ستگیر کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی داعش له‌ شاری مووسڵ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خۆی به‌ جلوبه‌رگی ژنانه‌وه‌ شاردبووه‌وه‌.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی ته‌مووزی 2019 لیوا سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاند: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌یاره‌ی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی نه‌ینه‌وا به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاریی هه‌واڵگریی ورد و به‌ هه‌ماهه‌نگیی هاووڵاتییان توانیویه‌تی یه‌كێک له‌ به‌رپرسه‌كانی داعش ده‌ستگیر بكات."

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌ له‌ كاتی ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ شاری مووسڵ به‌رپرسی كاری تۆبه‌پێكردن و ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان بووه‌ له‌ دژی زۆرێک له‌ هاووڵاتییان و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كارییان كردبوو و ده‌ستگیركردنه‌كه‌شى له‌ خانوویێکی چۆڵدا بوو له‌ گوندێكى باشووری مووسڵ."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64793

Your Comment

You are replying to: .
captcha