به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی بلینگ کتی به‌ریتانیا ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر کۆتاییهاتنی ئاگربڕی نێوان په‌که‌که و تورکیا و ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌کانی تورکیا دژی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) نووسیوه و له ڕێگای به‌کارهێنانی وێنه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه ئاستی ئاسته‌نگه فیزیکییه‌کانی به‌رده‌م په‌که‌که له جاده‌ی ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیای لێکداوه‌ته‌وه.
بلینگ کت له ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات: ساڵی 2015 ئاگربڕی نێوان تورکیا و په‌که‌که پێشێل کرا و ئه‌نقه‌ره پاش کووده‌تای 2016 داپه‌ڕه‌کانی دژی کورد توند و تۆڵتر کرده‌وه هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تی تورکیا ژماره‌یێک ئاسته‌نگی فیزیکی به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی په‌که‌که دروست کردووه له‌وان 73 ئاسته‌نگی فیزیکی وه‌ک وێستگه‌ی پشکنین و بنکه‌ی ئه‌منی له جاده و میحوه‌ره‌کان داناوه.
په‌یمانگاکه گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منی به به‌شێک له ستراتێژییه نوێکانی تورکیا دژی په‌که‌که ڕاده‌گه‌یێنێت و ئاماژه به‌وه ده‌کات که تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوته‌ریبیشی له باکووری عێراق دژی په‌که‌که به ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی چنگ" ده‌ست پێکردووه و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دروستکردنی ئاسته‌نگی فیزیکی نوێ له تورکیا و به مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی په‌که‌که وه‌سف کردووه.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی بلینگ کت ته‌ئکیدی کردووه که ستراتێژیی نوێی تورکیا دژی په‌که‌که هیچ داهێنانێکی تێدا نییه و ئامانجێکی کورتخایه‌ن و کاتی له پشته‌وه‌یه هه‌ڵبه‌ت ئامانجه‌که‌شی نه‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له داهاتوویێکی نزیک له‌و ناوچه‌یه و به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه کوردنشینه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیایه.
په‌یمانگاکه ئاماژه به په‌یوه‌ندیی په‌که‌که له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌په‌گه و هه‌روه‌ها گوشاره بێوێنه‌کانی سوپای تورکیا دژی په‌که‌که له ناو تورکیا و خاکی عێراق ده‌کات و پێشی وایه که په‌که‌که له ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونه‌وه‌ی هێزی کوردی سووریا و له‌ناونه‌چوونی دۆخی نافه‌رمیی ئێستا ناسراو به ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی باکووری سووریا ده‌توانێت چالاکییه‌کانی درێژه پێبدات.
په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی بلینگ کت تاکه چانس و کاتی براوه بۆ به‌رده‌وامیی چالاکییه‌کانی په‌که‌که به دۆخی ئێستای باکووری سووریا ده‌زانێت که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی کوردی سووریایه. به‌پێی ئه‌م شرۆڤه‌یه "داهاتووی هێزی کوردی سووریا (یه‌په‌گه) ده‌ورێکی سه‌ره‌کی له چاره‌نووسی په‌که‌که ده‌بینێت. به‌م بۆنه‌وه، تورکیا هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو هێز و توانای بۆ ڕێگرتن له به‌هێزبوونه‌وه‌ی هێزی کوردی سووریا بخاته گه‌ڕ چوونکه به‌هێزبوونه‌وه‌ی کوردی سووریا به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ کارتێکهرییێکی ئیجابی له‌سه‌ر به‌هێزبوونه‌وه‌ی په‌که‌که و به‌رده‌وامیی چالاکییه‌کانی ئه‌و گرووپه داده‌نێت."
په‌یمانگاکه ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که تورکیا تواناکانی خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆسه‌ری کوردی له سنووره باشووریه‌کانی و له ناو خاکی سووریا بکات چوونکه ئه‌و بابه‌ته ڕێگه‌خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ی په‌که‌که و به‌رده‌وامیی دهردیسهرهکانی ئه‌و هێزه بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment