کۆمیسیۆنی شۆراکانی په‌رله‌مانی ئێران له‌ پارێزگاریی کوردستان ده‌کۆڵێته‌وه‌

به‌شی کوردستان- نوێنه‌ری خه‌ڵکی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له‌ په‌رله‌مانی ئێران باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ کۆمیسیۆنی شۆڕاکانی په‌رله‌مان له‌ ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان ده‌کۆڵێته‌وه‌.

مه‌نسوور مورادی نوێنه‌ری خه‌ڵکی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له‌ په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ دوایین هه‌واڵه‌کان ده‌رباره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ پارێزگاریی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: مانگێک ده‌رفه‌تمان به‌ پارێزگاری کوردستان دابوو که‌ سه‌باره‌ت به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئیداره‌ی پارێزگا هه‌ندێک زانیاریی بخاته‌ به‌رده‌ستمان به‌ڵام تاکوو ئێستا هیچ هه‌نگاوێکی له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌.

ناوبراو گوتیشی: ئێستاکه‌ دوو هه‌فته‌یه‌ که‌ په‌رله‌مان له‌ پشوودایه‌ و بڕیاره‌ پاش پشووه‌کانی په‌رله‌مان سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی شۆراکانی په‌رله‌مان بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی پارێزگاریی کوردستان بخاته‌ ده‌ستووری کاره‌وه‌.

مورادی زیادیشی کرد: ئه‌گه‌ر بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی پارێزگاریی کوردستان بخرێته‌ ده‌ستووری کاره‌وه‌ ئه‌وا میدیاکان له‌و بابه‌تانه‌ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ بڵاو بکرێنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64791

Your Comment

You are replying to: .
captcha