به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێشتر دادگه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و پێشێلکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا حوکمی زیندانی هه‌تایی بۆ سێ هه‌واڵنێری به‌ناوبانگی تورکیا واتا ئه‌حمه‌د ئاڵتان، مێهمه‌ت ئاڵتان و نازلی ئیلیکچی ده‌رکردبوو که پارێزه‌ران ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به حوکمه‌که‌ی دادگه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ربڕی و لقی 16ی سزای دیوانی باڵای تورکیا پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سێ هه‌واڵنێره‌که ئه‌نجام دا و له ئه‌نجامدا حوکمی زیندانی هه‌تاییی هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و حوکمی ئه‌ستۆپاکیی مێهمه‌ت ئاڵتانیشی ده‌رکرد.
دیوانی باڵای تورکیا تۆمه‌تی "پێشێلکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی" له حوکمه‌که‌ی ئه‌حمه‌د ئاڵتان و نازلی ئیلیکچی بۆ پشتیوانی له جه‌ماعه‌تی گوله‌ن که‌م کردووه و دادستێنی دۆسیه‌که به‌بۆنه‌ی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی قایم و پێویست حوکمی ئه‌ستۆپاکیی مێهمه‌ت ئاڵتانی ده‌رکرد.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment