به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆمانی "ئۆکۆ"ی ئێدریس باڵۆکه‌ن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دانووستانکاری ئیمرالی و نوێنه‌ری پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان له په‌رله‌مانی تورکیا بڵاو کرایه‌وه و ناوبراو له نامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به داپه‌ڕی دواییی خۆی له بواری ئه‌ده‌بیات و چیرۆکدا کرد و ڕایگه‌یاند: ده‌مهه‌وێت له‌مه‌وبه‌دوا به‌رهه‌مه‌کانم به زمانی کوردی بنووسم. له‌باره‌ی نووسینی به‌رهه‌مه‌کانم به زمانی کوردی و بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بێ خولێکی فێرکاریی ئاکادیمیک بگوزه‌رێنم به‌ڵام نووسین به زمانی کوردی بۆته ئامانجێک بۆ من. له دۆخی زیندان که ته‌نانه‌ت ئه‌و نامانه‌ی به زمانی کوردی ده‌نووسرێت سانسۆر ده‌بێت گه‌یشتن به‌و ئامانجه ده‌توانێت دوا بکه‌وێت به‌ڵام دره‌نگ یان زوو هه‌نگاوه‌کانم بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه هه‌ڵده‌گرم.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به نووسینی به‌رهه‌مێکیتر کرد و ڕاشیگه‌یاند: یادداشتنووسیی به‌رهه‌مێکی دیکه‌م ده‌ست پێکردووه. به‌رهه‌مه یه‌که‌مه‌که‌م له‌ژێر ناوی "سێ شاخه‌ی شکاو" له زیندان بڵاو کرده‌وه و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه و په‌یامگه‌لێکی زۆر به ده‌ستم گه‌یشت که هانمی دا ڕۆمانی "ئۆکۆ" بنووسم.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment