یەکەمین دەروازەی فەرمیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە سنووری هەولێر دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌روازه‌ی سنووری زێتێ له‌ ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر كاره‌كانی ته‌واو كردنی رێگاكه‌ی گه‌یشتووەته‌ كۆتایی و هه‌نگاوه‌كانی دانانی كۆمه‌ڵگەی كارگێڕی و گومرگی بۆ ده‌سپێكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گه‌شتیاری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا نزیك بووەته‌وه‌.

کوردپرێس:

ده‌روازه‌ی سنوری زێتێ یه‌كه‌مین ده‌روازه‌ی سنوری فه‌رمی نێوان هه‌ریمی كوردستان و توركیا ده‌بێت له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ، به‌ته‌واو بوونی سودێكی زۆری ئابوری بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌بێت و به‌راورد به‌ ئیبراهیم خه‌لیل ‌ نزیكه‌ی 45 كیلۆمه‌تر هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌له‌ توركیا نزیكتر ده‌كاته‌وه‌.

ده‌روازه‌ی سنووری زێتێ ده‌روازه‌یێكی بازرگانی و گه‌شتیاری ده‌بێت، بە دووری 165كم ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر له‌ سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر، به ‌ته‌واوبوونیشی وێڕای ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی گونده چۆڵ بووه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌بواری ئابووریشدا ده‌بوژێنه‌وه‌و سودێكی زۆریشی بۆ باشووری كوردستان ده‌بێت.

زێت ئەو گوندە 450 خێزانیەی لە سەدەی رابردوەوە پڕ جوڵە و ژیان بووە، ئێستا تەنیا لە دیوارە رووخاوەکانیەوە دەزانی کە نشینگەیەکی مرۆڤ بووە، ئێستاش دەبێتە ناونیشانی دەروازەیێکی نیودوەڵەتی نێوان هەولێر و هەکاری لە کوردستانی تورکیا، ئومێدی ئاوەدانبوونەوە و ناوداربوونی هاتووەتەپێش، بۆیە بەخێرایی کاری بڕین و کردنەوە دەکەن.

رێگاكە 13 کیلۆمەترە و تارادەیێک سەخت، کە تەنیا 2 کیلۆمەتری ماوە بگات بە ئامانج و ھەنگاوی دیكەی دەروازەكەش كردنەوەی كۆمه‌ڵگەی كارگێڕی و گومرگی.

*لە کوردستان 24 وەرگیراوە

News Code 64777

Your Comment

You are replying to: .
captcha