کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 5ی ته‌مووزی 2019 وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا گوتی: هاوپه‌یمانان حه‌شارگه‌ی پاشماوه‌کانی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان له ناوچه‌یێکی بیاوانی هه‌ڵکه‌وتوو له ڕۆژئاوای وڵات کرده ئامانج.
له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا هاتووه: هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا له باکووری ڕۆژئاوای وڵات ئه‌نجام دراوه و ناوچه‌یێکی هه‌ڵکه‌وتوو له باشووری ده‌ریاچه‌ی سنیسلهی نزیکیی سنووری سووریایان کردۆته ئامانج که له ئه‌نجامدا توونیل و ئۆتۆمبێلێکی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه خاپوور و 10 چه‌کداری داعش له چالاکی خران.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment