هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان له‌ ڕۆژئاوای عێراق کوژرانی 10 چه‌کداری داعشی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان له‌ ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ ژماره‌یێک تیرۆریستی داعش له‌ چالاکی خران.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 5ی ته‌مووزی 2019 وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا گوتی: هاوپه‌یمانان‌ حه‌شارگه‌ی پاشماوه‌کانی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان له‌ ناوچه‌یێکی بیاوانی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژئاوای وڵات کرده‌ ئامانج.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا هاتووه‌: هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا له‌ باکووری ڕۆژئاوای وڵات ئه‌نجام دراوه‌ و ناوچه‌یێکی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ باشووری ده‌ریاچه‌ی سنیسله‌ی نزیکیی سنووری سووریایان کردۆته‌ ئامانج که‌ له‌ ئه‌نجامدا توونیل و ئۆتۆمبێلێکی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ خاپوور و 10 چه‌کداری داعش له‌ چالاکی خران.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64776

Your Comment

You are replying to: .
captcha