15 بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی شیلادزێ سزا دەدرێن

بەشی عێراق و هەرێمی ککوردستان- دانیشتنی دادگایی کردنی تۆمەتبارانی کەیسی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی شیلادزێ لە دادگای دێرەلوکی سەر بە پارێزگه‌ی دهۆک بەڕێوەچوو، دادگا بڕیاری سزادانی بۆ 15 بەشداری خۆپیشاندانەکان دەرکرد.

کوردپرێس: 26ی كانوونی دوه‌می ئەمساڵ ژمارەیێکی زۆر لە هاوڵاتیانی شیلادزێ دژی بوونی سەربازانی سوپای تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و هێرشیان کردە سەر بارەگایێکی سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچەکە، دوو کەس بە گوللەی سوپای تورکیا کوژران، دوای خۆپیشاندانەکانیش هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیێک خۆپیشاندەریان دەستگیر کرد.

پارێزه‌ر رێوینگ یاسین، پارێزەری دۆسیەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە: "لە دانیشتنەکەدا دادوەر مافی قسەکردنی بە تۆمەتباران دا، ئەوانیش دووپاتیان کرده‌وه‌ کە دژی داگیرکاری هەڵوێستیان هەبووە و بەشداریی خۆپیشاندانیان كردووه‌، کارێکی هەڵەیان نەکردووە و لێی پەشیمان نین".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "دۆسیه‌ی خۆپیشاندانی شیلادزێ بۆ ئەو کەسانە کۆتایی هاتووە و دادوەر بڕیاری زیندانی کردنی بۆ نەداون، بەڵام هەریەکەیان بە بڕی 100 هەزار دینار سزای ماددی دراون".

پارێزه‌ر رێوینگ یاسین وتیشی: دادوەری بڕیاری دا بۆ هەر ڕۆژێکی زیندانیان بۆ ئەو 15 کەسە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، هەریه‌كه‌یان سێ هەزار دینار لە سزاکەی کەم دەکرێتەوە.

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شیلادزێ دوای ئەوە هات کە 23ی کانوونی دوەمی 2019 لە شارۆچكه‌ی دێرەلوک و شارەدێی هێتوتێی ده‌ڤه‌ری بادینان چوار هاوڵاتیی سیڤیل لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گیانیان سپارد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64766

Your Comment

You are replying to: .
captcha