گفتوگۆی هەولێر و بەغدا لەبارەی داهاتە نەوتییەکان بەردەوامە  و بەبنبەست نەگەیشتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: هیچ هێزێک ناتوانێت سزای هەرێمی كوردستان بدات، بەتایبەتی هێشتا گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان لەسەر دۆسیەی نەوت هەر بەردەوامن.

کوردپرێس: ئیدریس شەعبان پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" دەشڵێت: باس كردن لە سزادانی هەرێمی كوردستان لەبەر ئەوەی نەوتی رادەستی بەغدا نەكردووە تەنیا قسەیە و مەبەستیش لێی تەنیا وروژاندنی بابەتەكەیە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات هێشتا گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر دۆسیەی نەوت بەردەوامە و تا ئەم ساتەش گفتوگۆكان بەبنبەست نەگەیشتوون.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا شەعبان دەڵێت: حكوومەتی نوێی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسروور بارزانی هەوڵ دەدات سەرجەم دۆسییە هەڵواسراوەكان لەگەڵ بەغدا یەكلایی بكاتەوە، پێشیوایە باس كردن لە سزادانی هەرێمی كوردستان ئاستەنگ لەبەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر درووست دەكات كە بەهۆی پەیوەندی باشی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری عێراق لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم گەیشتووەتە ئەو ئاستەی ئێستا .

پێشتر رۆژنامەی عوکاز-ی سعوودی ئاشكرایركردبوو كە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران كۆمەڵێک ڕێوشوێن بۆ سزادانی هەرێمی كوردستان دەگیرێتەبەر ، ئەوەش دوای ئەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بابەتی نەوت بە بنبەست گەیشتووە و هەرێمی كوردستان رەتیكردووەتەوە پابەندی یاسای بوودجە بێت .

رۆژنامەی "عوكاز"ی سعوودی لەزاری چەند سەرچاوەیێكی ناو پەرلەمانی عێراقەوە گواستوویەتییەوە، پابەندنەبوونی هەرێمی كوردستان بەرادەست كردنی ئەو بڕە نەوتەی لە یاسای بوودجە بۆی دیاریكراوە و دەستگرتن بەسەر داهاتەكانی نەوتدا مەترسیدارە و پاڵ بە بەغداوە دەنێت بیر لە سزادانی هەرێم بكاتەوە، لەبەر ئەوەی ئەوەی ئێستا روودەدات جۆرێكە لە "چەتەگەرێتی و تەحەدداكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و یاسای بوودجەی گشتی وڵات".

بەپێی سەرچاوەكان حكوومەت ئەو دۆسیەیە رادەستی پەرلەمان دەكات تا ڕێوشوێنی پێویست لەدژی هەرێمی كوردستان بگرێتەبەر بەتایبەت دوای دەرچوونی راپۆرتی لیژنەی نەوت و وزە، كە جەختی كردووەتەوە پابەند نەبوونی هەرێمی كوردستان بە رادەست كردنی ئەو برە نەوتەی بەپێی یاسای بوودجە بۆی دیاری كراوە كاریگەری لەسەر پشكی نەوتی بڕیاردراوی عێراق لە ئۆپیک هەبووە، كە ئەوەش پێشێل كردنی ئاشكرای یاسایە.

لای خۆیشییەوە سادق سەلیتی ئەندامی لیژنەی وزە و نەوت بەرۆژنامەی عوكازی وتووە: بەپێی یاسای بودجە بڕیاردراوە هەرێمی كوردستان رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەرێگای كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بكات و داهاتەكەرشی بۆ حكوومەتی ناوەندی بگەڕێتەوە، بەڵام لەراستیدا هەرێم ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەشێوەی نافەرمی هەناردە دەكات.

هەروەها وتیشی: پابەند نەبوونی هەرێم كاریگەری لەسەر پشكی بڕیاردراوی عێراق لە ئۆپیک هەبوو، كە بە ٤ ملیۆن بەرمیل رۆژانە دیاری كراوە، بەڵام بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێم ئێستا عێراق رۆژانە ٣،٥ ملیۆن بەرمیل هەناردە دەكات .

سەلیتی ئەوەشی وت: ئۆپیک هەر نەوتێک لە بەسرەوە هەناردە بكرێت یان لە هەرێمی كوردستانەوە بە نەوتی عێراقی هەژمار دەكات.

باسی لەوەش كردووە، وەزارەتی دارایی شایستە داراییەكانی هەرێمی خەرج كردووە بێئەوەی هەرێم ئەو نەوتەی بۆی دیاری كراوە لەڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی بكات، جەختیش دەكات ئەو كارەی هەرێم دەیكات پێشێل كردنی یاسایە، لەبەر ئەوەی شتێكی ناداداپەروەرانەیە نەوتی بەسرە بۆ هەموو عێراق بێت، بەڵام هەرێم داهاتی نەوتی فرۆشراوی خۆی بخاتە سەر هەژماری تایبەتی خۆی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64765

Your Comment

You are replying to: .
captcha