ئەڵمانیا: 150 سەربازمان لە عێراقە/هەركاتێک حكوومەت داوا بكات سەربازەكانمان دەكشێنینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی ئەڵمانیا ژمارەی سەرباز و راوێژكارەكانی وڵاتەكەی لە عیراق ئاشكرا دەكات و دەڵێت: "نیوەیان لە هەولێرن و لە چوارچێوەی یاسادا ئەركەكانیان راییدەكەن، ئەگەر حكوومەتی عێراقیش داوا بكات دەیانكشێنینەوە".

کوردپرێس: رۆژی پێنجشەممە سیریل نان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق لەبارەی ژمارە و كاری سەرباز و راوێژكارە ئەمنیەكانی وڵاتەكەی لە عێراق رایگەیاند: ئەو هێزەی ئەڵمانیا كە لە خاكی عێراقدان هێزێكی شەڕكەر نین، بەڵكوو لەسەر داوای حكوومەتی عێراق هاتوون و هاوكاری هێزە چەكدارەكان دەكەن و مەشقپێكردنیان لە بوارەكانی سەربازی و پزیشكی و لۆجیستی و خۆپارێزی لە چەكە كیمیاییەكان".

باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ئەوەشی خستەڕوو كە 150 سەربازی ئەڵمانی لە عێراقدان و نیوەیان لە تاجی و نیوەشیان لە هەولێرن و لە چوارچێەی یاساكانی عێراق كاردەكەن و هەر كاتێكیش حكوومەتی عێراق داوای كشانەوەیان بكات، دەكشێنەوە و دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64764

Your Comment

You are replying to: .
captcha