تورکیا بەشێوەی فەرمی ئیدانەی ڕێکەوتنی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و هەسەدە دەکات

بەشی تورکیا- توركیا له‌سه‌ر ئاستی نووسینگەی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ و كاربه‌ده‌ستانی سویسرا، واژووكردنی "پلانی كار" و كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رهاد عه‌بدی شاهین فه‌رمانده‌ی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک ئیدانە دەکات.

کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌میشه‌یی توركیا له‌ نووسینگەی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ ده‌ستكه‌وتوون، نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی زاره‌كی كاردانه‌وه‌ی توركیای گه‌یاندووه‌ته‌ بریكاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نووسینگەی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ سه‌باره‌ت به‌ واژووكردنی "پلانی كار"ه‌كه‌.

نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی ده‌ستبه‌جێ له‌دوای سه‌ركۆنه‌كردنه‌ زاره‌كییه‌كه‌، دوو یاداشتنامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رادەستی هه‌ریه‌ک له‌ نووسینگەی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ و كاربه‌ده‌ستانی سویسرا کردووە.

نوێنه‌رایه‌تیی توركیا له‌ هه‌ردوو یاداشتنامه‌كه‌دا ئه‌و دۆكیومێنته‌ی هاوپێچ كردووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ داواكراوبوونی فه‌رهاد عه‌بدی شاهین به‌ بوڵته‌نی سوور له‌ لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه‌.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ نووسینگەی نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، گێر پێدرسن كردووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ئاگاداربوونیان له‌ واژووكردنی "پلانی كار"ه‌كه‌ پرسیاری لێكردوون. له‌ وه‌ڵامدا كاربه‌ده‌ستانی نووسینگەکە ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ زانیارییان سه‌باره‌ت به‌و رێوره‌سمه‌ نه‌بووه‌.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64761

Your Comment

You are replying to: .
captcha