بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆریای باشوور به سه‌رۆكایه‌تیی هان بیۆنگ دوو، راوێژكاری سه‌رۆكی كۆریای باشوور بۆ كاروباری ده‌ره‌وه کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه، 3-7-2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، شاندی میوان بانگهێشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا سه‌ردانی كۆریای باشوور بكات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جیا له پێشكه‌ش كردنی پوخته‌یێک لەبارەی دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی سه‌ركۆمار و سه‌رۆکوه‌زیران و خه‌ڵكی كۆریای باشووری کرد، هەروەها سوپاسی کردن بۆ داوه‌تكردنی بۆ سه‌ردانی كۆریای باشوور كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشووری له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور پەیوەندییێکی بەهێزیان لەنێواندا هەیە، بەجۆرێک لە ساڵی 2008ـەوە سیئۆل کونسوڵخانەی لە هەولێر کردووەتەوە، حکوومەتی کۆریا چالاکانە یارمەتیی هەرێمی کوردستانی داوە لە پرۆژەی تایبەت بە ژێرخانی ئابووری، بازرگانی و دەستپێشخەریی دیکە.
بازرگانیی فەرمی لەنێوان کۆماری کۆریا و عێراق لە ساڵی 1989ـەوە دەستی پێکردووە، لەکاتی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003ـشدا یەکەی زەیتوونی کۆریا هاتە عێراق و لە ساڵانی نێوان 2004 بۆ 2008، سێ هەزار و 200 ئەندامی هێزەکەی لە هەولێر بوون، ئەو یەکە کۆرییە لەو ماوەیەدا 61 قوتابخانە و 15 سەنتەری تەندروستییان دروست کرد، هەروەها یارمەتیی بێ بەرامبەریان پێشکەشی 87 هەزار کەس کرد لە نەخۆشخانەی زەیتوون.
زۆر سەرمایەدار، خاوەنکار و کۆمپانیای کۆری لەماوەی نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2014 چالاکانە لە هەولێر مانەوە، بەڵام لەگەڵ هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیێکی عێراق، کۆریا، کە یەکێکە لە وڵاتانی هاوپەیمان بۆ شەڕی دژی داعش، هاونیشتمانییانی خۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کشاندەوە.
ئێستا، شاندە کۆرییەکە دەیەوێت رێگە خۆشبکات بۆ گەڕاندەنەوەی سەدان خاوەنکار و سەرمایەدار، بۆ هەرێمی کوردستان لەدوای جێگیربوونەوەی رەوشی ئەمنی و ئارامی و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment