کوردپرێس:
ڕۆژانی سێشەمە و چوارشەمە 11 و 12ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 2 و 3ی تەمووزی 2019 بە بەشداریی ژمارەیێکی فراوان لە مامۆستایانی زانکۆ و هەڵسووڕاوانی مەدەنی و لایەنگرانی فەرهەنگ و کولتووری کوردی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سەر ئەرکی ئیدارەی پارێزگای کوردستان و دایرەی ڕۆشنبیریی ئەو پارێزگایە لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو.
هەموو کۆنگرە و کۆنفڕانس و ڕووداوێکی فەرهەنگی و زانستی لە هەر ئاستێک‌دا بەڕێوە بچێت کۆمەڵێک پەراوێز بەدوای خۆیدا دەهێنێت. کۆنگرەی ناودارانی کوردیش قسەوباس و ڕەهەندی جیاجیای لێکەوتەوە. هەر لە مانشێتی کۆنگرەکەوە بگرە هەتا تۆران و زیزبوونی چەند بانگهێشتکراوێک و تێبینییەکان لەسەر ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵبژێردراون و پێوەرەکانی پاڵاوتنی کەسایەتییەکان و دیکۆرات و هۆڵی تەسکی ڕێوڕەسمەکە و زیادەڕۆیی لە سەر یەک کەسایەتی و پەراوێزخرانی زۆر شتی گرینگ و بەرجەستە و ... ئەمانە هەموو تێبینییەکان نین بەڵام هەوڵمان داوە لە دیمانەیێک لەگەڵ دوکتور نەجمەدین جەباری سەرۆکی بەشی ئەدەبی فارسی لە کۆلیژی ئەدەبی زانکۆی کوردستان چەند خاڵێک لەبارەی کۆنگرەکەوە بخەینە ڕوو کە هەردوو ڕەهەندی ئیجابی و نەرێنیی ئەو کۆنگرەیە لە خۆ دەگرێت.
دوکتور نەجمەدین جەباری مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی کاروباری فەرهەنگی و ئەدەبیی کورد لە دیمانەیێک لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە مانشێتی کۆنگرەکە کرد و زەروورەتی دووپات بوونەوەی کۆنگرەی لەو شێوەیەی خستە ڕوو.
ئەو مامۆستایەی زانکۆی کوردستان بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: له پانێله‌کاندا ناوبه‌ناو دووپات ده‌کرایه‌وه که ئه‌مه یه‌که‌م کۆنگره‌ی ناودارانی کورده و ئه‌و چاوه‌ڕوانییه لای جه‌ماوه‌ر دروست بووه که کۆنگره‌ی دووهه‌م و سێهه‌میش به دوای خۆیدا بهێنێت. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت ڕه‌نگه تۆزێک تامه‌زرۆییه‌کانی دابمهرکێنێت ئه‌گینا ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌م کۆنگره‌یه ههڵبڕووسکاندنێک بووه و ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌ت به‌وه بهێنرێت که ناودارانی کورد هه‌ر ئه‌و 30 که‌سه بوون که ڕێزیان لێگیردرا ئه‌وا ههڵپڕووزاندنی بابه‌ته‌که‌یه.
یه‌ک له‌و ڕه‌خنانه‌ی له کۆنگره‌ی ناودارانی کورد ده‌گیرێت ئه‌وه‌یه که هاتنه‌وه‌ی مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی پاش 38 ساڵ بۆ زێدی خۆی ئه‌وه‌نده گه‌وره کرابوویه‌وه که لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌ی خستبووه ژێر کاریگه‌ریی خۆی. دوکتۆر جه‌باری له‌وباره‌یه‌وه به کوردپرێسی گوت: "دیاره ده‌نگی مامۆستا خالقی یادگاری ته‌مه‌نی ڕابردووی هه‌موومانه و ئه‌وه‌ش جێگای شانازییه که ئه‌و مامۆستایه له نزیکه‌وه ببینین به‌ڵام دیوار دروست کردن له ده‌وری یه‌ک که‌سایه‌تی وه‌کوو مامۆستا خالقی شتێکی باش نییه. هه‌موان ده‌زانن مامۆستا خالقی هونه‌رمه‌نده و که‌سایه‌تییێکی سیاسی نییه. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسیشی بووبێت که‌س شرۆڤه‌یێکی سیاسیی تایبه‌تی لێ نه‌بینیوه. سه‌رتۆپی بانگه‌شه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه بوو به گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستا خالقی که ئه‌وه‌ش نزمکردنه‌وه‌ی دیکه‌ی به‌شداربووان به زه‌ینیدا دێنێت. به ڕای من ئه‌گه‌ر گلهییێک هه‌بێت له خودی خالقی نییه به‌ڵکوو له که‌سانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و به‌ڕێزه‌یه. دیاره ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویستی هه‌موو جه‌ماوه‌ری کورده به‌ڵام ئایا له‌و کۆنگره‌یه‌دا که‌سانی گه‌وره و خاوه‌ن ناو که‌م بوون. من یه‌ک که‌س به نموونه ده‌هێنمه‌وه میرزا ڕه‌ئووفی ته‌وه‌کولی پیره‌پیاوێکه و به گوچانێکهوه ده‌ڕوات که له کۆنگره‌که‌ش به‌شداری کردبوو به‌ڵام ته‌نانه‌ت یه‌ک جار له‌لایه‌ن پێشکهشکاریشهوه ناوی نه‌هێنرا ئه‌وه‌ش له کاتێکدا قامه‌تی مامۆستا ته‌وه‌کولی له‌پێناو کورد و کوردستان نووشتاوه‌ته‌وه و ئه‌و کتێبانه‌ی نووسیویه‌تی و ئه‌و خوێندنه‌وه پسپۆڕانه‌ی بۆ نوسخه خه‌تییه‌کان کردوویه‌تی نایابه و له بواری مێژوودا زۆر نوسخه‌ی ساغ کردۆته‌وه که که‌س ئاگای لێ نه‌بووه و ئێستا له کتێبخانه‌کانی کوردستان له به‌رده‌ستدایه. ئایا لانیکه‌م شایسته‌ی ناوهێنران نه‌بوو؟ بۆیه هه‌ڵه‌که زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆمان و زه‌قکردنه‌وه و میدیاکاری هه‌ر له خۆمانه."
سه‌رۆکی به‌شی ئه‌ده‌بی فارسی له کولێژی ئه‌ده‌بی زانکۆی کوردستان که یه‌ک له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی زانستی بۆ پاڵاوتنی ناوی ناودارانی کورد بوو له‌باره‌ی ناوی ئه‌و 30 که‌سایه‌تییه‌وه که پاڵێورابوون بۆ ڕێزلێگیران به کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: "شه‌ش لیژنه‌ی زانستی بۆ هه‌ڵبژاردنی که‌سایه‌تییه‌کان پێکهاتبوو به‌ڵام زۆر ناو هێنرابوون که له ئه‌نجامدا ناوه‌کان ڕانهگهیێندران بۆ نموونه من له به‌شی شێعر و ئه‌ده‌ب بڕیارده‌ر بووم و کتێبی "سه‌حه‌ر" به‌رهه‌مه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاشم وه‌کوو نموونه هێنایه‌وه که ئه‌گه‌ر پێوه‌رمان ژماره و تیراژی بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێب بێت له‌و ئاسته‌دا له هیچ شوێنێکی کوردستان کتێبی نووسه‌رێکی کورد بڵاو نه‌بۆته‌وه بۆیه لانیکه‌م شایسته‌ی ئه‌وه بوو نوێنه‌رێکی به‌ڕێز ده‌میرتاش بانگهێشت بکرێت و خه‌ڵاتێکی پێبه‌خشرێت. ئه‌وه ته‌نها یه‌ک نموونه بوو. دیاره لیسته‌که پێداچوونه‌وه‌ی تێیدا کرابوو.
ناوبراو له‌باره‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌که‌ش گوتی: شایسته‌تر ئه‌وه بوو ئیداره‌ی پارێزگا یان قایمقامێتی و به‌ڕێوه‌به‌ره فه‌رمییه‌کان ئه‌رکی دابینکردنی بودجه‌ی کۆنگره‌کان وه‌ئه‌ستۆ بگرن و مه‌سه‌له زانستییه‌کان بخه‌نه ئه‌ستۆی زانکۆ و که‌سایه‌تییه ئاکادیمیه‌کان. دیاره ته‌داخولکردنی ئیداره‌ی پارێزگاری یان ڕاسپاردنی لایه‌نێک بۆ ده‌ستنیشان کردنی که‌سایه‌تییێکی تایبه‌ت شایسته نییه و ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی زانستیی بۆ بکرێت."
ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستی بۆ پاڵاوتنی ناوی ناودارانی کورد ڕه‌خنه‌یێکی دیکه‌شی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوی ئه‌و که‌سایه‌تییانه گرت له ڕێزیان لێگیراوه و ڕایگه‌یاند: "زۆرینه‌ی پاڵێوراوان چالاکی به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و به‌تایبه‌تی هونه‌ری مۆسیقا بوون. مه‌ترسیی ئه‌وه وێنا ده‌کرێت که ئه‌و تێگه‌یشتنه له ناو جه‌ماوه‌ردا دروست ببێت که هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی کورد له مۆسیقادا کورت بکرێته‌وه ئه‌وه‌ش له کاتێکدا ڕاست نییه. بۆیه شایسته‌تر ئه‌وه بوو بۆ نموونه له مانشێتی ئه‌م کۆنگره‌یه‌دا بنووسرابا: کۆنگره‌ی ناودارانی کورد (مۆسیقا) یان خود کۆنگره‌ی ناودارانی مۆسیقای کوردی و له کۆنگره‌کانی داهاتوودا ڕه‌هه‌نده‌کانی دیکه‌ش تاوتوێ کرابا."
Your Comment