مه‌زهه‌ر خالقی: زێده‌که‌م شاری مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان و مه‌ردۆخ کوردستانییه‌

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- گۆرانیبێژی ناوداری کورد باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ زێده‌که‌م شاری مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان و مه‌ردۆخ کوردستانییه‌ و ده‌ڵێت: به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسی ناودارانی کورد کارێکی فه‌رهه‌نگی و مرۆڤدۆستانه‌ی پێشکه‌وتووه‌ چوونکه‌ ده‌توانێت ڕزگاریی کوردی لێبکه‌وێته‌وه‌.

کوردپرێس:

مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی له‌ ڕێوڕه‌سمی کۆتایی‌هاتنی کۆنفڕانسی ناودارانی کورد گوتی: به‌ بۆنه‌ی هه‌ندێک کێشه‌وه‌ ناتوانم بۆ هه‌میشه‌ گۆرانی بڵێم به‌ڵام ئاره‌زووم بوو که ئه‌مڕۆش‌ بمتوانیبا گۆڕانی بڵێم.

ناوبراو زیادی کرد: مۆسیقا سێ ڕه‌هه‌ندی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌؛ قسه‌، مێژوو و ڕابردوو و سترانێک که‌ له‌ ناخی دڵی مرۆڤه‌وه‌ به‌پێی پێگه‌ و جێگه‌ دێته‌دی ڕه‌هه‌نده‌ مرۆییه‌کانی مۆسیقان که‌ هه‌موویان له‌ گۆشه‌ گۆشه‌ی میلۆدییێک له‌ گه‌ڕوو ده‌وترێنه‌وه‌.

گۆرانبێژه‌ ناوداره‌ کورده‌که‌ گوتیشی: ئێره‌ شاری سنه‌ و زێدی منه‌ و شانازی پێوه‌ ده‌که‌م. زێده‌که‌م شاری مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان و مه‌ردۆخ کوردستانییه‌. ئه‌و ناودارانه‌ی که‌ منیان فێریان کرد هۆگری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر بم و منیش شانازی پێوه‌ ده‌که‌م.

ناوبراو به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسی ناودارانی کورد به‌ داپه‌ڕێکی کلتووری وه‌سف ده‌کات و ده‌شڵێت: به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسی ناودارانی کورد کارێکی فه‌رهه‌نگی و مرۆڤدۆستانه‌ی پێشکه‌وتووه‌ چوونکه‌ ده‌توانێت ڕزگاریی کوردی لێبکه‌وێته‌وه‌ چوونکه‌ سه‌رچاوگه‌که‌ی زانست و مه‌عریفه‌ته‌.

خالقی جه‌ختی کرده‌وه‌: بۆ یه‌که‌مین جار و پاش چه‌ندین ساڵ دووربوونه‌وه‌ له‌ وڵات ئه‌مڕۆ بۆ وڵات گه‌ڕامه‌‌وه‌ و جێگای شانازییه‌ و به‌ره‌وڕووی پێشوازییێکی گه‌رم و گوڕی خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان بوومه‌‌وه‌. ده‌ستخۆشی له‌م کاره‌ فه‌رهه‌نگییه ده‌که‌م‌ که‌ ئاشته‌وایی، مرۆڤدۆستی و په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌ڵگایێکی فه‌رهه‌نگ‌دۆستی به‌دواوه‌ هه‌یه‌.

مه‌زهه‌ر خالقی له‌ کۆتاییدا ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌م کاره‌ فه‌رهه‌نگییه‌ بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی من له‌ شاری سنه‌ چاوم به‌ ژماره‌یێک له‌ هونه‌رمه‌ندان بکه‌وێت که‌ ساڵگارێک دوور له‌ وڵاته‌که‌م گوێبیستی گۆرانییه‌کانم. ئه‌مڕۆ ستران و کلتووری ئێران له‌ بازنه‌ی فوڵکلۆر تێپه‌ڕیوه‌ و بۆته‌ بره‌ندێک له‌ جیهاندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64743

Your Comment

You are replying to: .
captcha